هەولێر : هەلی دامەزراندنی نوێ ڕاگەیاندرا

 

 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی وەبەرهێنانی هەولێرلە ڕاگەیاندراوێکدا ئاشکرای دەکات ،  دوای رەزامەندی دەستەی وەبەرهێنان،  دامەزراندن بەشێوەی گرێبەست لەبەڕێوەبەرایەتی گشتی وەبەرهێنانی هەولێر رادەگەیەنن.

 

لە ڕاگەیانداوەکەدا هاتووە ” بۆ ئاگاداریتان وەرگرتنی داواکاریەکانی دامەزراندن بەشێوەی ئۆنلایەن دەبێت لە ماوەی پێنج ڕۆژی کارکردن لە ١٢-٦-٢٠٢٢ تاوەکو ١٦-٦-٢٠٢٢ “.

هاوکات ئاماژە بەوە کراوە ” به‌ پركردنه‌وه‌ی زانیارییه‌كانی ئه‌م فۆرمه‌ به‌ڕاستی و دروستی چانسی دامه‌زاراندنت به‌شێوه‌ی گرێبه‌ست له‌ بەڕێوەبەرایەتی گشتی وەبەرهێنانی هەولێر به‌ده‌ست بهێنه‌، ئاگاداری ئه‌وه‌ش به‌ تۆماركردنی زانیارییه‌كانت به‌ هه‌ڵه‌ یان به‌ كه‌م وكورتی جانسی دامه‌زراندنت له‌ ده‌ست ده‌چێت و فۆرمه‌كه‌ت پۆچه‌ڵ ده‌كرێته‌وه‌”.

لە کۆتاییشدا ئاماژە بە چەند مەرجێکی سەرەکی دەکات و دەنووسێت ، مەرجە ئەو کەسەی فۆڕمەکە پڕدەکاتەوە دانیشتووی سنووری پارێزگای هەولێر بێت و سەرجەم زانیاریەکانیش بە زمانی کوردی تۆمار بکرێـت و تەنها یەك جار هەوڵی پڕکردنەوەی فۆڕمەکە بدرێت لە ئەگەری دووبارە پڕکردنەوەی فۆڕمەکەدا، فۆڕمەکە پوچەل دەکرێتەوە”.

 

لينكى پڕكردنه‌وه‌ی فۆرمه‌كه‌:

https://docs.google.com/forms/d/e/1FAIpQLSeDKGdtULOtaPfU52_mHNHNSZSOTpYRBfTdcLXliVm7OHs8WQ/viewform?fbclid=IwAR1VHD4rD1faJtwe1fuzVBztRmOFswu5_RWMUXMsPmRY2lBMzUCgwJ0Y7yQ

No description available.

Back to top button