دەزگا هەواڵگرییەکانی ئەڵمانیا:  ئێران هەوڵەکانی چڕکردۆتەوە بۆ بەدەستهێنانی تەکنەلۆژیای ئەتۆمی

 

لە راپۆرتێكی نوێدا كە لەلایەن دەزگا هەواڵگرییەكانی ئەڵمانیاوە بڵاوكراوەتەوە، باس لەوە دەكات كە ئێران هەوڵەكانی چڕكردووەتەوە بۆ بەدەستهێنانی تەكنەلۆلیا و كەرەستەی نایاسایی لەسەر خاكی ئەڵمانیا بۆ پەرەپێدانی بەرنامە مووشەكی و ئەتۆمیەكانی.

 

نووسینگەی فیدراڵی بۆ داكۆكی لە دەستوور” بوفۆ” دەزگای ئاسایشی فیدراڵی كۆماری فیدراڵی ئاڵمان لە راپۆرتێكدا كە هەفتەی رابردوو بڵاویكردەوە، رایگەیاندووە، بەڵگەی بەهێزیان لەبەردەستدایە لەسەر زیادبوونی بەرچاوی هەوڵەكانی ئێران لە ئەڵمانیا بۆ بەدەستهێنانی تەكنەلۆژیا و كەرەستە. بۆ بەرنامەی ئەتۆمی و مووشەکی قەدەغە کراوەکان .

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو زانیاریانەی لەگەڵ بەرپرسانی ئەڵمانیادا بڵاوکردووەتەوە بە گومانی ئەگەری پێشێلکارییەکانی ئێران .

.

Back to top button