ئێران و ڤەنزوێلا بەڵگەنامەی هاوکاریی ٢٠ ساڵە واژۆ دەکەن

 

لە دووهەمین ڕۆژی سەفەری فەرمی نیکۆلاس مادورۆ سەرۆک کۆماری ڤەنزوێلا بۆ تاران، بەڵگەنامەیەکی ٢٠ ساڵەی هاوکاریی “ستراتیجی” لە نێوان ئەو و هاوتا ئێرانییەکەی، ئیبراهیم ڕەئیسی واژۆ کرا.

 

له‌ كۆنگره‌ رۆژنامه‌وانییه‌كه‌یاندا هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌سه‌ر زیادكردنی هاوكاری و په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كان كرده‌وه‌ له‌ بواره‌ ئابووری و كولتووری و سیاسییه‌كاندا. ئیبراهیم ڕەئیسی پەیوەندییەکانی تاران و کاراکاسی بە “ستراتیجی و برایانە” ناوبردووە.

 

وردەکارییەکانی هاوکارییە دوو قۆڵییەکان ڕوون نین، بەڵام ئاژانسی ئیسنا لە زاری ئیبراهیم ڕەئیسیەوە بڵاویکردەوە: “لە بواری وزە، وێستگەکانی کارەبای گەرمی و هەناردەکردنی خزمەتگوزارییە تەکنیکی و ئەندازیارییەکان، هەروەها هاوکاری لە بواری بەرگری و… کشتوکاڵ، هەیە.”

 

چاودێرانیش هاوڕان لە سەر ئەوەی ئەو سیاسەتەی ئێران وەک سیاسەتی چێکردنی حەسارخەڵوەت لە دژی ئەمریکا بەردەوام دەبێت

Back to top button