سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان خزمه‌تێكی گه‌وره‌ی گه‌رمیان ده‌كات.

خواكوڕك

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای گەرمیان ڕایدەگەیەنێت” سه‌رۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان رەزامەندی لەسەر دروستكردنی وێستگەیەكی بەرهەمهێنانی كارەبا لە گەرمیان دەربڕیوە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای گەرمیان لە ڕاگەیەندراوێكدا كە وێنەیەكی دەست (خواكوڕك) كەوتوە ڕایده‌گه‌ێنێت: ئەنجومەنی وەزیران نوسراوێكی ئاراستەی وەزارەتی كارەبا كردووە و رەزامەندە لەسەر دروستكردنی وێستگەیەكی بەرهەمهێنانی كارەبا لە سنوری ئیدارەی گەرمیان دەربڕیوە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای گەرمیان ئەو بڕیارە بەمژدەیەكی خۆش بۆ گەرمیان و دەوروبەری ڕادەگەیەنێت و دەڵێت: لە ساڵانی ئایندەدا گرفتی كارەبا چارەسەر دەكرێت.

 

 

Back to top button