حکومەتی هەرێمی کوردستان گوژمەیەك بۆ شەش پرۆژەی ئاوی خواردنەوە لە دەوروبەری هەولێر تەرخان دەکات .

 

لە چوارچێوەی پلانەکانی رووبەڕووبوونەوە لە گەڵ کەمئاوی لە لایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە ، بە مەبەستی پەرەپێدانی پرۆژەكانی ئاوی خواردنەوە لە دەوروبەری پارێزگەی هەولێر، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ڕەزامەندی دەربڕی لەسەر تەرخانكردنی گوژمەیەك بۆ جێبەجێكردنی شەش پرۆژەی تایبەت بە ئاوی خواردنەوە لە سنووری شارۆچكە و گوندەكانی دەوروبەری هەولێر.

گوژمەكە لەسەر ڕێژەی ١٧٪ی داهاتی بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی دەوروبەری هەولێرە بۆ جێبەجێكردنی ئەم شەش پرۆژەیەی خوارەوە خەرج دەكرێت.

یەكەم- پرۆژەی تۆڕی ئاوی گوندی كەوەرتیان، بەشی خواروو، ناحیەی هیران.

دووەم- پرۆژەی تۆڕی ئاوی گوندی خدرجیجە لە ناحیەی دیبەگە.

سێیەم- پرۆژەی تۆڕی ئاوی گەڕەكی ئازادی لە كۆمەڵگەی شاخۆڵان، لە مەلائۆمەر.

چوارەم- پرۆژەی تۆڕی ئاوی گوندی دۆری لە هیران.

پێنجەم- پرۆژەی كۆمەڵاگەی شاخۆڵان، فەرمانگەی مەلا ئۆمەران.

شەشەم- پرۆژەی ئاوی خواردنەوە بۆ گوندی كۆلەكا، پیران.

ڕاگەیاندنی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار

Back to top button