په‌رله‌مانی كوردستان ژماره‌یه‌ك پێشنیاز و پڕۆژەیاسا تاوتوێ ده‌كات
بە پێی ڕاگەیاندراوی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان دانیشتنی ژمارە 6 ی ئاسایی ، خولی بەهارەی ساڵی چوارەم رۆژی چوارشەممە کاتژمێر 10 ی بەیانی دەستپێدەکات .
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان، به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنه‌كه خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م ژماره‌یه‌ك پێشنیاز و پڕۆژە یاسا ده‌كرێت، كه بریتین له پێشنیازە یاسای (بەركاركردن و هەمواركردنی یاسای فیدراڵی واژۆی ئەلیكترۆنی و مامەڵە ئەلیكترۆنیەكان ژمارە (78)ی ساڵی 2012) له‌گه‌ڵ پڕۆژەیاسای (وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێمی كوردستان) و پڕۆژەیاسای (دەستەی متمانە بەخشین بە دامەزراوەكان و پڕۆگرامەكانی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە هەرێمی كوردستان).