به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومره‌: به‌ده‌ل حه‌ج نییه‌ و بڕۆن پاره‌كانتان وه‌ربگرنه‌وه‌

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومره‌ی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه‌، ئه‌مساڵ به‌ده‌ل حه‌ج نییه‌ و داوای له‌ هاووڵاتیان كرد، پاره‌كانیان به‌هه‌ده‌ر نه‌ده‌ن.

لە ڕاگەیێندراوێکدا، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومره‌ی هه‌رێمی كوردستان، کە ئەمڕۆ دووشەممە بڵاو یكرده‌وه‌، تێیدا هاتووه‌، “ئاگاداری هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك بۆ ئه‌مساڵ نه‌كه‌ونه‌ داوی به‌دل حه‌ج، واته‌ حه‌جكردن له‌ جیاتی كه‌سێك له‌ سعوودیه‌، چونكه‌ زۆر ئه‌سته‌مه‌”.

 

له‌ ڕاگه‌ێندراوه‌كه‌دا هەروەها هاتووه‌، “له‌ پێناو پارێزگاریكردن له‌ به‌ هه‌ده‌رچوونی پاره‌ی هاووڵاتیان، داوا له‌ ده‌زگاكانی راگه‌یاندن ده‌كه‌ین، به‌ هیچ شێوه‌ك نابێت ریكلام بۆ به‌ده‌ل حه‌ج بكرێت، به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ له‌ رێگه‌ی وه‌زاره‌تی رۆشنبیرییه‌وه‌ رێكاریی یاساییان به‌رامبه‌ر ده‌گرینه‌ به‌ر”.

 

ئەوەش خراوەتەڕوو، “هه‌موو ئه‌و كه‌س و كۆمپانیانه‌ی كه‌ پاره‌یان بۆ به‌ده‌ل حه‌ج له‌هاووڵاتیان وه‌رگرتووه‌ پاره‌كانیان بۆ بگڕێننه‌وه‌ و به‌ پێچه‌وانه‌ له‌ به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومره‌، رێكاریی یاساییی توند به‌رامبه‌ریان ده‌گرینه‌به‌ر و ئه‌و كۆمپانیانه‌ی كه‌ ئه‌مساڵیش ناویان بۆ حه‌ج ده‌رچووه‌ له‌كاتی ئاشكرابوونی هه‌ر به‌ڵگه‌یه‌ك له‌سه‌ریان له‌ پرۆسه‌ی حه‌ج و عه‌مره‌ دوور ده‌خرێنه‌وه‌.

Back to top button