عه‌ره‌فات كه‌ره‌م:ده‌بێت ئه‌و لایه‌نانه‌ی ده‌نگیان به‌ حه‌شدی شه‌عبی و بودجه‌ی عێراق دا به‌رپرسیاره‌تی هه‌ڵبگرن.

خواكوڕك

سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاندوه‌” دەرکەوت یاسای بودجەی عێراق لە بەرژەوەندیی هەرێمدا نییە و دەبێت ئەو لایەنانەی دەنگیان پێدا ئێستا بەرپرسیارێتییەکەی هەڵبگرن.

(عەرەفات کەرەم) سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق بە ماڵپەڕی فەرمی پارتی ڕاگه‌یاندوه‌” کاتێک پڕۆژە یاسای بودجە نێردراوە بۆ پەرلەمان لیژنەی دارایی دەستکاری زۆری کردووە بۆیە ئەوان دەنگیان پێنەداوە و چوار فراکسیۆنە کوردییەکەی تر دەنگیان پێداوە و دەبێت بەرپرسیارێتییەکەی هەڵبگرن.

هەروەها وتیشی “پشکی دەرمانی ھەرێمی کوردستان پێشتر لە بودجەی حاکیمە دەدرا، بەڵام لە پڕۆژە یاسای بودجەدا لیژنەی دارایی گواستویانەتەوە بۆ سەر پشکی لە سەدا ١٧ ى هەرێم لە کاتێکدا بەشە بودجەی هەرێم نانێردرێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لەسەر بڕینی بەشە دەرمانی هەرێم لەگەڵ وەزیری تەندروستی عێراق کۆبوونەتەوە و پێی وتوون بەپێی یاسای بودجە چیتر پارەی دەرمانی هەرێم لەسەر وەزارەتەکەی ئەوان نییە بۆیە داوای کردووە ببڕدرێت.

ئەوەش لەکاتێکدایە لەماوەى پێشوودا یاساى بودجەى عێراق بۆ ساڵى ٢٠١٧ پەسەندکرا، لەیاساکەدا هاتووە کە حکومەتى هەرێم ٥٥٠ هەزار بەرمیل نەوتى هەرێم و کەرکوک ڕادەستى بەغدا دەکات.

لەبەرامبەردا بەغداش بودجەى لەسەدا ١٧ بۆ هەرێم دەنێرێت، ئەمەش لە لایەن (یەکێتى و گۆڕان و یەکگرتوو و کۆمەڵ) وەک دەستکەوتێک بۆ هەرێم ناوزەد کرا، بەڵام فراکسیۆنى پارتى هەرلەسەرەتاوە ڕەخنەى لەیاساکە هەبوو، دواتریش حکومەتى هەرێم ڕەتیکردەوە پابەند ئەو یاسایە ببێت و نەوت ڕادەستى بەغدا بکات.

چاودێرێكی سیاسیش ده‌ڵێت” ئه‌وه‌ی فراكسیۆنه‌ كوردییه‌كانی په‌رله‌مانی عێراق كردیان جگه‌ له‌ فراكسیۆنی له‌ كاتی ده‌نگدان به‌ بودجه‌ و حه‌شدی شه‌عبی نیو ئه‌وه‌نده‌ خۆیان ماندوو بكردبا و شه‌ڕیان بكردبا ئێستا ئێمه‌ جیابووبووینه‌وه‌ له‌ عێراق.

 

Back to top button