بە فەرمانی مەسرور بارزانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کشتوکاڵ لە ئیدارە سەربەخۆکان دەکرێنەوە
بە فەرمانی مەسرور بارزانی، بەڕێوەبەرایەتی گشتی کشتوکاڵ لە ئیدارە سەربەخۆکانی سۆران و زاخۆ و راپەرین دەکرێنەوە.
فەرمانگەى میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕای گەیاند، لە چوارچێوەی گرنگیدانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بە کەرتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، لەبەرچاوگرتنی بەرژەوەندی گشتی ھاووڵاتیان و ئاسانکاری و راپەراندنی ئیش و کارەکانی ھاووڵاتیان، لە پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان، سهرۆكی حكومهتی ههرێمی كوردستان بڕیارێكی گرنگی دهركرد.
روونیشكردهوه، بۆ زیاتر گرنگیدان بە کەرتی کشتوکاڵ بە فەرمانی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، بەڕێوەبەرایەتی گشتی کشتوكاڵ لە ئیدارە سەربەخۆکانی سۆران و زاخۆ و راپەرین، لەسەر میلاکی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو دەکرێنەوە.