وەزارەتى خوێندنى باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان 19 پۆست لە زانکۆى سەڵاحەدین ڕادەگەیەنێت

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لە چوارچێوەى ڕێنماییەکاندا نۆزدە پۆست لە (زانکۆى سەڵاحەددین) بۆ جارى یەکەم ڕادەگەیەنێت، هەر کەسێک ئارەزووى هەیە و مەرجەکانى تێدایە دەتوانێت لە ماوەى دیاریکراودا (CV) و داواکارییەکەى پێشکەش بکات، تا ناوى لە لیستى خوازیاراندا تۆمار بکرێت.

وەک لە ڕاگەیاندراوەکەی وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى هاتووە پۆستەکانی زانکۆی سەڵاحەددین بریتین لە:

  1.  یاریدەدەرى سەرۆکى زانکۆ بۆ کاروبارى کارگێڕى و دارایی
  2.  یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا
  3. یاریدەدەری سەرۆکی زاکۆ بۆ کاروباری قوتابییان و خوێندن
  4.  ڕاگرى کۆلێژى زانست
  5.  ڕاگری کۆلیژی ئەندازیاری
  6.  ڕاگری کۆلی ژیزمان
  7.  ڕاگری کۆلیژی زانستە ئەندازیارییە کشتوکاڵییەکان
  8.  ڕاگری کۆلیژی بەڕیوەبردن و ئابووری
  9.  ڕاگری کۆلیژی پەروەردە
  10.  ڕاگری کۆلیژی یاسا
  11.  ڕاگری کۆلیژی پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشییەکان
  12.  ڕاگری کۆلیژی پەروەردەی بنەڕەتی
  13.  ڕاگری کۆلیژی زانستە ئیسلامییەکان
  14.  ڕاگری کۆلیژی هونەرە جوانەکان
  15. ڕاگری کۆلیژی پەروەردەی شەقڵاوە
  16. ڕاگری کۆلیژی پەروەردەی مەخموور
  17.  ڕاگری کۆلیژی زانستە سیاسییەکان
  18. ڕاگری کۆلیژی ڤێتێرنەری
  19.  بەڕێوەبەری گشتیی سەنتەری توێژینەوە

هاوکات بەپێی مەرجەکانی داواکاریی ئەو پۆستانە بەو شێوەیەی خوارەوە دیاری کراوە:

– ‌ هەڵگرى بڕوانامەى دکتۆرا بێت.

‌ – نازناوى زانستیى لە پرۆفیسۆرى یاریدەدەر کەمتر نەبێت.

– خزمەتى زانکۆیی لە (10) ساڵ کەمتر نەبێت.

– ڕاگری کۆلێژی ڤێتێرنەری پێویستە بەکالۆریۆسی لە ڤێتێنەری هەبێت.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەو تێبینییانەی خوارەوەش کراوە:

– ئەو بەڕێزەى داواکاری پێشکەش دەکات باشترە دید و بۆچوون و بەرنامەى کاری خۆى پێشکەش بکات بۆ بەرەوپێشبردنى زانکۆ بۆ ئەو چوار ساڵەى کە پۆستەکەى وەردەگرێت.

– زانینی زمانى ئینگلیزى و شارەزایی لە بەکارهێنانى تەکنەلۆجیاى بوارى خوێندن و فێرکردن و کارایی بڵاوکردنەوەى توێژینەوەى زانستى هەلى زیاتر بۆ پێشکەشکار دەڕەخسێنێت.

– دواکات بۆ پێشکەشکردنى  (CV)و پوختەى ڕاژە، کۆتایی دەوامى ڕێکەوتى (٢٠٢٢/٦/٢٣) ڕۆژى (چوار شەممە) دەبێت.

– پێویستە پوختەى ڕاژەى لەلایەن سەرۆکایەتیی زانکۆوە پەسند کرابێت.

– هەر بەڕێزێک ئارەزوى هەیە و مەرجەکانى سەرەوەى تێدا بەدى دەکرێت، دەتوانێ (CV) و پوختەى ڕاژەى ڕاستەوخۆ لەم بەستەرەى خوارەوە پڕ بکاتەوە و ڕەوانى بکات:

https://forms.gle/Bwzk82C3xNGxVytA6

 

 

Back to top button