گەندەڵی عێراق دەهەژێنێت

بە گوێرەی ئاژانسەکانی هەواڵ، لە ئابڕووچوونێکی گەورەدا کە بەرپرسە باڵاکانى حکوومەت و فەرمانبەرەکانی حکوومەتى عێراقی تێوەگلاون و لە پاش سێ ساڵ لێکۆڵینەوە، گەورەترین گەندەڵی لە پاڵپشتیکردنى دارایی کە بانکەکانى حکوومەتى عێراقی، لەلایەن دەستەی دەستپاکی عێراق ئاشکرا کراوە و بەهاکەى نزیکەى 700 ملیۆن دۆلاری ئەمریکی دەبێت لە پاڵپشتیکردنى دارایی گشتیدا.

لەم بارەیەوە، دەستەی دەستپاکی عێراق، بەم دواییە ئەوەى ئاشکرا کردووە، لە چوارچێوەى لێکۆڵینەوەیەکدا، کە دەگەڕێتەوە بۆ 2019، بۆی دەرکەوتووە، کە گەندەڵی رێژەیەکی زۆری پاڵپشتی دارایی گشتی، لە رێگەى ساختەکردنەوە، نوێنەرایەتیکردنى ناڕاستەقینە، دەستکاریکردن، سپیکردنەوەی پارە، خراپ بەکارهێنانى بەرپرسیارێتی، یاریکردن بە سنوورداریى بانکی و خستنەڕووی باڵانسی ساختە لە هەژمارەى بەشداربووەکانیاندا.

جێی سەرنجە، بە گوێرەی ئاماری رێکخراوی شەفافییەتى نێودەوڵەتى، عێراق لە ریزبەندی وڵاتە هەرە گەندەڵەکاندا دێت لەسەر ئاستی دەوڵەتەکانى جیهان.

Back to top button