پۆلیسی سۆران هۆكاری ده‌ستگیركردنی 34 كه‌س ئاشكرا ده‌كات.

خواكوڕك

بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی سۆران ڕایدەگەیەنێت: لەسەر تۆمەتی دزیكردن هێزەكانیان توانیویانە 34 تۆمەتبار دەستگیر بكەن.

بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی سۆران لەڕاگەیەندراوێكدا كەوێنەیەكی دەست (خواكوڕك) كەوتوە ڕایگەیاند:” دوای ئەوەی لە چەند شوێنێكی قەزای رەواندز و قەزای سۆران و ناحیەی مەزنێ چەند دوكانێك دزران لە گەڵ هەندێك دزی تر، بەهەوڵ و شەونخۆنی ئەفسەرو كارمەندانمان لە نوسینگەی نەهێشتنی تاوان و بەشی پۆلیسی رەواندز و بنكەی پۆلیسی مەزنێ توانرا بەكردنەوەی 19 دۆسیەو دەستگیركردنی 34 تومەتبار لە سەر بڕیاری دادوەر”.

هەروەها ئاماژەی بەوەش كرد: تاوانبارەكان دانیان بەتاوانەكانیان ناوە .

Back to top button