ئه‌مریكا: هەواڵێکی خۆش ئاراستەی گەڵی ئۆکراینا دەکات

ئەمریکا، بۆ هاوكاریكردنی ئۆكراینا، مانگانه‌ 1.500.000.000 (یه‌ك ملیار و پێنجسه‌د ملیۆن) دۆلار ته‌رخان دەکات.

دێریك هۆگان جێگری یه‌كه‌می یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا بۆ كاروباری ئه‌وروپا و ئاسیا رایگه‌یاند، پێویسته‌ ئه‌مریكا له‌ ماوه‌ی مامناوه‌ند و درێژخایه‌ندا بیر بكاته‌وه‌ كه‌ چۆن یارمه‌تی ئۆكرانیا بدات، بۆ یارمه‌تیدانی ئه‌و وڵاته‌ له‌ ماوه‌ی مامناوه‌نددا، هه‌وڵه‌كانی ئه‌مریكا به‌ تایبه‌تی له‌سه‌ر پاراستنی به‌رده‌وامی حكومه‌تی ئۆكراینا چڕكراوه‌ته‌وه‌.

گوتیشی، ئێمه‌ پێشتر مانگانه‌ یه‌ك ملیار دۆلارمان ته‌رخانكردوه‌ بۆ هاوكاریكردنی ئۆكراینا، له‌ئێستاشدا مانگانه‌ 1.500.000.000 (یه‌ك ملیار و پێنجسه‌د ملیۆن) دۆلار ته‌رخانده‌كه‌ین، ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ش تاوه‌كو چوار تا پێنج مانگی داهاتوو به‌رده‌وامی ده‌بێت.

Back to top button