سبەی فۆڕمی ئەلیکترۆنی بۆ وەرگرتنی یەکەی نیشتەجێبوون کارا دەکرێت

سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان  ئاشکرای دەکات، سبەی فۆڕمی ئەلیکترۆنی بۆ وەرگرتنی یەکەی نیشتەجێبوون کارا دەکرێت

د.محەمەد شوکری، سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ چوارشەممە لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕای گەیاند، سبەی فۆڕمی ئەلیکترۆنی بۆ خۆتۆمارکردنی یەکەی نیشتەجێبوون کارا دەکرێت، بۆ دابەشکردنی ئەو 20 هەزار یەکەی نیشتەجێبوونی کرێچیان کە حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاری لەسەر دراوە”.

 

بڕیارە بە فەرمانی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان 20 هەزار یەکەی نیشتەجێبوون بۆ کرێچی و کەمدەراتان دروست بکرێت.

Back to top button