دژەتیرۆری کوردستان: لەهەولێر درۆنێکی چاودێری ناوخۆیی خۆی بە تاوەرێکی ئینتەرنێتدا دەکێشێت

بە گوێرەی زانیارییەکانی دژەتیرۆری کوردستان، ئەمڕۆ چوارشەممە 15ی حوزەیرانی 2022، کاتژمێر 1:17ی پاشنیوەڕۆ لە گوندی گردجووتیاری سەر بە قەزای عەنکاوەی پارێزگای هەولێر، درۆنێکی چاودێریی ناوخۆیی بەهۆی هەڵەیەکی تەکنیکییەوە خۆی بە تاوەرێکی هێڵی ئینتەرنێتدا دەکێشێت و تێکدەشکێت.

 

دژەتیرۆری کوردستان روونیكرده‌وه‌، ئەوەی جێی خۆشحاڵییە كه‌وتنی درۆنه‌كه‌ هیچ زیانێکی گیانی لێ نەکەوتووتەوە و هاونیشتمانیان دڵنیا دەکەینەوە، رووداوەکە هیچ جێی مەترسیی نییە.

Back to top button