له‌سه‌ر راسپارده‌ی سه‌رۆكی حكومه‌ت به‌نزین هه‌رزان ده‌كرێت

وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت کە حكوومەت پاڵپشتیی دارایی بۆ چارەسەركردنی کێشەی بەنزین دەكات.

 

بەپێی راگەیەندراوێکی وەزارەتەکە کە لەلایەن فەرمانگەی میدیاو زانیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاو کرایەوە،” لەسەر راسپاردەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بەشێکی زۆری رسومات و باجەكان لەسەر هاوردەكردنی بەنزین هەڵدەگرێت و حکومەت كارئاسانی پێشكەش بەهەموو كۆمپانیاكان دەكات بۆ هێنانی بەنزین بەمەرجێك كاریگەریی لەسەر كوالێتی بەنزین و تەندروستی هاوڵاتیان نەبێت و لەگەڵ رێنماییەكانی پاراستنی ژینگەدا بگونجێت.

 

وەزارەتەکە هاووڵاتیان دڵنیا دەکاتەوە کە لەماوەیەكی كورتدا كۆنترۆڵی نرخەكان دەكرێت.

Back to top button