بە ڤیدیۆ: ببینە بزانە پەكەكە چۆن خەڵكی لەسوریاوە دەهێنێتە خانەسۆڕێ

خواكوڕك

میدیاكانی سەر بەپەكەكە ڤیدیۆی هێنانی هەموو لایانگرانیان لە سوریا بۆ شنگال دەگوازنەوە بۆ ئەوەی وا پێشان بدەن كە ئەوە خەڵكی ئێزیدی و خانەسۆڕی و شنگالە كە دژی هێزی پێشمەرگە خۆپێشاندان دەكەن، لەناو هێنانی خەڵكی سوریاش دا بۆ شنگال ئەوەی جێگای سەرنجە چەند ئۆتۆمبێلێكی فریاگوزاری تەندروستی هەیە، كە پەكەكە لەگەڵ خەڵكەكە ناردوویەتی بۆ ناوچە وەك ئەوەی خەڵكەكە بۆ كوشتن بەرێكرابێت”.

میدیاكانی پەكەكە ڤیدیۆی هێنانی خەڵك لەسوریاوە بۆ خانەسۆڕی بڵاو كردەوە، كە خەڵكی سوریایان هێناوەتە خانەسۆێ بۆ هێرش كردنە سەر پێشمەرگە و بەكار هێنانی خەڵك وەك درعی بەشەری لەو هێرشانەی كە پەكەكە ماوەیەكە دەیكاتە سەر پێشمەرگە لە شنگال و كۆمەڵگەی خانەسۆڕێ”.

لە رێزی هێنانی خەڵك بە ئۆتۆمبێلی نەفەر هەڵگر و تایبەتەكاندا،  ئۆتۆمبێلی فریاگوزاری تەندروستی دەبینرێت، وەك ئەوەی كە پەكەكە ئەو خەڵكە بۆ كوشتن بەرێ بكات”.

میدیاكانی توركیا لەسەر ئەو ڤیدیۆیە داوا لە ئەمریكا دەكەن خۆیان لە بەڵگەی راستی یەك هێزی ( پەكەكە و پەیەدە) نەدزێتەوە، كە ئەو ڤیدیۆیە دەسەلمێنێت، كە پەیەدە و پەیەگە و هێزی سوریای دیموكرات،  یەك شتن و جیاوازیان نیە، ئەو ڤیدیۆیە بەڵگەی ئاشكرای یەك بوونی ئەو هێزانە دەسەلمێنێت، كە هیچ ناوێكی تر جگە لە پەكەكە بوونی نیە، ئەوەی هەیە بەلارێدا بردنی رای گشتیە”.

Back to top button