جێگری وه‌زیری دەره‌وه‌ی روسیا: ئه‌مریكا یاری به ئاگر ده‌كات
به‌پێی تۆڕی هه‌واڵی روسیا تودەی، سێرگێی رایبگۆڤ، جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی روسیا له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاندوه، پێویسته ئیدی وڵاتانی رۆژئاوا ئاگاداری هه‌نگاوه‌كانیان بن و چیدیكه كار بۆ زیادكردنی به‌ربه‌ركانییه‌كانی و پێكدادانه‌كانی نێوان وڵاتەکەی و کیێڤ نه‌كه‌ن.
گوتیشی، ئه‌مریكا یاخود ئه‌وه‌تا هۆشیاریی نییه له‌سه‌ر ئه‌و كارانه‌ی كه ده‌یانكات، یان ئه‌وه‌تا نازانێت پریشیكی ئه‌و ئاگره‌ی یاری پێده‌كات ده‌كرێت هه‌مووان بسوتێنێت.