زیاتر لە یەک ملیۆن لیتر بەنزین دەگاتە سلێمانی و هەڵەبجە

ئەمڕۆ زیاتر لە یەک ملیۆن لیتر بەنزین دەگاتە پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆکانی ئەو سنوورە.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: “دوای ئەوەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی راسپارد بۆ چارەسەركردنی گرفتی گرانبوونی بەنزین و کۆنترۆڵکردنی نرخ، ئەمڕۆ پێنجشه‌ممه‌، زیاتر لە یەک ملیۆن لیتر بەنزین دەگاتە هەردوو پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیداره‌ سەربەخۆكانی گەرمیان و راپەڕین”.

Back to top button