حه‌یده‌ر شه‌شۆ واز له‌ یه‌كێتی ده‌هێنێ و حزبێكی نوێ داده‌مه‌زرێنێ.

خواكوڕك

ئەندامێكی ئەنجوومەنی ناوەندی یەكێتی رایدەگەیێنێت: مۆڵەتی كاركردنیان لە حكومەتی عێراق لەسەر دامەزراندنی حزبێكی نوێ بەناوی (پارتی ئێزدی دیموكرات) وەرگرتووە لە ئێستاشدا لەهەرێمی كوردستان سەرقاڵی وەرگرتنی مۆڵەتن.

 

(حەیدەر شەشۆ) ئەندامی ئەنجوومەنی ناوەندی یەكێتی بە ڕوداوی ڕاگەیاندوه‌” لەئێستا سەرقاڵی دەمەزراندنی حزبێكی نوێن و حكومەتی عێراق مۆڵەتی كاركردنی پێداوین و دەمانەوێت لە هەرێمی كوردستانیش مۆڵەت وەربگرین، هه‌روه‌ها ئەو حزبە نوێیەی كە دایدەمەزرێنین ناوی پارتی ئێزدی دیموكراته‌.

شه‌شۆ زیاتر وتویه‌تی ” هێزی پاراستنی ئێزدیخان نابێتە هێزی ئەو حیزبە نوێیە، چونكە هێزەكە ئەندامی زۆربەی حیزبەكانی تێدایە ‌و نەبەستراوەتەوە بە حیزبێك، منیش كاتێك حزبە نوێیەكەم كۆنگرەی بەست، ئیدی بەفەرمی واز لە یەكێتی دێنم، چونكە ناكرێت كەسێك لە دوو حیزبدا ئەندام بێت.
ئه‌وه‌ی شایه‌نی باسه‌ (حەیدەر شەشۆ) بەرپرسی هێزی پاراستنی ئێزدیخانە، بڕیاریش دراوە هێزەكەی بخرێتە سەر وەزارەتی پێشمەرگە و له‌ ئێستادا (1000) پێشمه‌رگه‌ی خراوه‌ته‌ سه‌ر وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌.

Back to top button