ئەمریکا، 10 ملیۆن دۆلار بهرامبهر زانیاری كهسێك دهدات
لە ڕاگەیێندراوێکدا کە لە تویتەر بڵاویکردۆتەوە،وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاندووە “10 ملیۆن دۆلار دەدەین بە هەر کەسێک کە زانیاریمان لەسەر محەمەد جەعفەر قوسەیر گەورەترین پاڵپشتیکاری ڕێکخراوی حزبوڵڵای لوبنانی بدات.”
ڕاشیگەیاند “محەمەد جەعفەر قوسەیر بە یەکێک لە گەورەترین پاڵپشتیکاری حزبوڵڵا دادەنرێت، کار بۆ دابینکردنی چەک و پارە بۆ ڕێکخراوە تیرۆریستییەکە دەکات.”
ئاماژەی بەوەش داوە کە “قوسەیر لە ڕێگەی قاچاخچییەتی و چەندان پڕۆسەی تاوانکاری دیکە پاڵپشتی دارایی ڕێکخراوی حزبوڵڵای لوبنانی دەکات.”
ئەو وەزارەتە ئاشکراشی کردووە کە “محەمەد جەعفەر لەگەڵ فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارن بۆ فرۆشتنی نەوت کار دەکات و هەماهەنگی گەیاندنی چەک و پارە لە ئێرانەوە بۆ حزبوڵڵای لوبنانی دەکات.”