حیزبێكی چه‌كداری كوردی له‌ ڕۆژئاوای كوردستان دامه‌زرا.

خواكورك

ژمارەیەک چەکداری کورد حزبێکی نوێیان بە ناوی (بزووتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازی كوردی) ڕاگەیاند و  بە وتەی خۆیان كه‌ تێڕوانینێكی ئیسلامیانه‌یان هه‌یه‌ و كار ده‌كه‌ن بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی مافه‌كانی گه‌لی سووریا به‌ گشتی و گه‌لی كورد به‌تایبه‌تی.

ئه‌و گروپه‌ راگه‌یه‌نراوێكی ڤیدیۆییان بڵاو كردۆته‌وه‌و ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كه‌ن ”  ساڵانێكی زۆره‌ گه‌لی سووریا به‌گشتی و به‌تایبه‌تی گه‌لی كورد،به‌ده‌ست سته‌م و جیاوازی تایفیی و ڕه‌گه‌زیی حزبی به‌عسی داگیركه‌ری ده‌سه‌ڵاته‌وه‌ ده‌ناڵینێنن، بۆیه‌ شۆڕشی سووریا هه‌ڵگیرسا و داوای مافه‌كانی گه‌له‌ سته‌مدیده‌كه‌یان كرد.

ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كه‌ن كه‌ (یه‌په‌گه‌) سه‌ر به‌ پارتی كرێكارانی كوردستانه‌ و به‌ دوژمنی هاوبه‌شی ده‌زانین بۆ ئێمه‌ و بۆ برایانی شۆڕشگێرمان، چونكه‌ وێنه‌ی كوردی ناشرین كردووه‌”

ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش دەکەن کە فیدرالیان دەوێت بۆ سووریا.

 

 

Back to top button