وەزارەتی پەروەردە ناو و شوێنی تاقیکردنەوەی قوتابیانی پۆلی 12ی راگەیاند
لیژنەی باڵای ئەزموونە گشتییەکانی پۆلی 12 ئامادەیی رایدەگەیێنێت لینکی وەرگرتنی زانیاری لەبارەی شوێنی تاقیکردنەوەی قوتابیانی پۆلی 12ـی دەتوانن بەکاربێنن.
لە ئاگادارییەکدا لیژنەی باڵای ئەزموونە گشتییەکانی پۆلی 12 ئامادەیی رایگەیاند: “هەموو ئەو قوتابی و خوێندکارانەی کەمافی بەشداربوونیان بەدەستهێناوە لە تاقیکردنەوە گشتییەکانی پۆلی 12ی ئامادەیی بۆ ساڵی خوێندنی 2021-2022 خولی يەکەم ( بەهەموو بەشەکانییەوە) دەتوانن لە رێگەی ئەو لینکەی خوارەوە ناو و هۆڵی ئەزموونی خۆیان بناسن و بزانن لە چ قوتابخانەو خوێندنگەو زانکۆیەک تاقیکردنەوە ئەنجام دەدەن”.
لیژنەکە راشیگەیاندووە: پێویستە دڵنیاببنەوە لە ناوی چواری و زمانی خوێندنیان و دروستی کۆدی ئەزموونەکانیان و تەواوی داتا ئاماژەپێکراوەکان.
باسی لەوەشکردووە کە :” پرسیارەکان بەگوێرەی ئایین و زمانی خوێندنیان دیاریکراوە، لەکاتی بوونی هەر هەڵەیەک تا رێکەوتی 21ی 6ی 2022 پێویستە سەردانی قوتابخانە و پەروەردەی قەزای خۆیان بکەن بۆ راستکردنەوەی هەر هەڵەیەک ئەگەر هەبێت. لێژنەی باڵای ئەزموونە گشتییەکان بەرپرسیار نابێت لەبوونی هەر هەڵەیەک لەدوای رێکەوتی ئاماژەپێکراو.
بەستەری تایبەت بە زانیارییەکانی تاقیکردنەوەی قوتابیانی پۆلی 12
https://cutt.ly/RKuP90V