فڕۆکەوانی فڕۆکەکەی ڤەنزوێلا ، بە ئەندامی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران دەرچوو .

 

بەرپرسانی ئەمنی پاراگوای پشتڕاستیان کردەوە کە غوڵامرەزا قاسمی فڕۆکەوانی ئێرانی فڕۆکەیەکی ڤەنزوێلی کە لە ئەرجەنتین دەستی بەسەردا گیراوە بە هۆی بازرگانی کردنی بە مادەهۆشبەرەکان ، پەیوەندی بە سوپای قودسی سەر بە سوپای پاسدارانەوە هەبووە. هەروەها میدیاکانی ئیسرائیل وێنەیەکی فڕۆکەوان غاسمییان بڵاوکردەوە.

 

 

ئیستبان ئاکوینۆ، بەرپرسی هەواڵگری پاراگوای بە ئاژانسی فرانس پرێسی راگەیاندووە، غولامرەزا قاسمی، فڕۆکەوانی فڕۆکەی دەستبەسەرداگیراو لە ئەرجەنتین، تەنیا لە ئەندامێکی سوپای قودسی سوپای پاسداران ناچێت، بەڵکو لە ڕاستیدا “هەمان کەس بووە و بەرپرسی سەرەکی قاچاغی مادەهۆشبەرەکان بووەلە پێناو ئێران و ڤەنزوێلا و حزبوڵلای لوبنان دا “.

Back to top button