له دیداری ترامپ نوێنهری بارزانی یاوهری عهبادیه.
خواكوڕك
لە دوایین چاوپێكهوتن و سهردانیدا بۆ هەولێر و لەکاتی کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستاندا، سەرۆکوەزیرانی عێراق داوای لە (بارزانی) کردووە سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە سەردانەکەیدا بۆ واشنتن وهكو نوێنهری جهنابیان یاوەری بکات.
رووداو ڕایگهیاندوه” لەکاتی کۆبوونەوەی (مەسعود بارزانی و حەیدەر عەبادی) لە رۆژی 7/3/2017 لە هەولێر، عەبادی داوای لە بارزانی کردووە فوئاد حوسێن سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستانیش یاوەری شاندەکەی بکات بۆ ئەمریکا و کۆبوونەوە لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، لەبەرامبەریشدا سهرۆكی ههرێمی كوردستان رەزامەندی نیشانداوە.
ئهوهی شایهنی باسكردن بێ بڕیارە رۆژی 20/3/2017 حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق بەسەرۆکایەتیی شاندێک بگاتە واشنتن و لەگەڵ (دۆناڵد ترەمپ) سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کۆببێتەوە.
رۆژی 22ی مانگیش کۆبوونەوەی وڵاتانی هاوپەیمانیی دژی داعش ئەنجامدەدرێت، حەیدەر عەبادی و فواد حوسێنیش بەشداردەبن.