بەفەرمانی مەسرور بارزانی، بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوانی سۆران دەکرێتەوە

بە فەرمانی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، بەڕێوەبەرایەتی گشتی شەھیدان و ئەنفالکراوان لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دەکرێتەوە.

فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە بە فەرمانی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، بەڕێوەبەرایەتی گشتی شەھیدان و ئەنفالکراوان لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دەکرێتەوە.

 

ئەوەش خراوەتە روو کە ئەم بڕیارە لە چوارچێوەی گرنگیدانی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی ھەرێمی کوردستانە بە کەسوکاری شەھیدان و خزمەتکردنی زیاتری کەسوکاری سەربەرزی شەھیدان و ئەنفالکراوان، بە لەبەرچاوگرتنی بەرژەوەندی گشتی ھاووڵاتییان و ئاسانکاری و ڕاپەراندنی کارەکانی کەسوکاری سەربەرزی شەھیدان و ئەنفالکراوان لە پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان.

Back to top button