هەڵبژاردنەکانی فەرەنسا؛ ماکرۆن زۆرینەی پەرلەمانی لەدەستدا

 

ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا زۆرینەی پەرلەمانی لەدەستدا، ئەم هەنگاوەش وەک گورزێکی گەورە لە پلانەکانی بۆ خولی دووەم سەیر دەکرێت.

 

ڕاپۆرتەکان ئاماژە بە سەرکەوتنەکانی هاوپەیمانی چەپی تازە پێکهێنراو و توندڕەوەکەکانی ڕاست  دەکەن لەم قۆناغەی هەڵبژاردندا.

 

دەرئەنجامی ئەم هەڵبژاردنە گۆڕەپانی سیاسی فەرەنسا دەهەژێنێت و ئەگەری چەقبەستوویی لە پەرلەمان یان هاوپەیمانی زۆرەملێی ماکرۆن لەگەڵ گروپەکانی دیکە زیاتر دەکات.

Back to top button