چین ؛ هاوسەر و کوڕ و کچی بەرپرسەباڵاکان بۆیان نییە بازرگانی بکەن

 

ڕێسا نوێیەکان لە چین ئامانجیان سنووردارکردنی چالاکییە بازرگانییەکانی خێزانەکانی بەرپرسە باڵاکان بوو

 

شینخوا، ئاژانسی هەواڵی فەرمی چین، بڵاویکردەوە، پارتی دەسەڵاتداری چین، لە یەکێک لە دوایین ڕێکارەکانیدا بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی، ڕێسای توندی نوێی دەرکردووە بۆ زیاتر کۆنترۆڵکردنی چالاکییە بازرگانی و ئابوورییەکانی بنەماڵەی بەرپرسانی باڵای حکومەت.

 

بەپێی یاسا نوێیەکان، دەسەڵاتداران دەبێت راپۆرت لەسەر چالاکییە بازرگانییەکانی هاوسەر و منداڵەکانیان بدەن و ئەوانەی رەتیدەکەنەوە یان هەوڵی دەورلێدانەوە  دەدەن “بە توندی مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت”.

 

بەپێی پەیڕەوی نوێ، یان دەبێت هاوسەر و منداڵی بەرپرسان دەستبەرداری چالاکییە بازرگانییەکانیان بن یان بەرپرسان خۆیان دەست لەکار بکێشنەوە و “کەمکردنەوەی کار قبوڵ بکەن”، بەپێچەوانەوە ڕووبەڕووی جۆرەکانی تری سزا دەبنەوە.

Back to top button