مەسرور بارزانی رەزامەندی دا بۆ خەرجکردنی 800 ملیۆن دینار بۆ کۆنتڕۆڵکردنی کۆلێرا لە سلێمانی
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ دووشەممە 20ـی 06ـی 2022 بۆ کۆنتڕۆڵکردنی کۆلێرا لە سلێمانی ڕەزامەندی لەسەر خەرجکردنی 800 ملیۆن دینار دا.
د.سامان بەرزنجی، وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ کۆنتڕۆڵکردنی نەخۆشيیەکانی سکچوون و کۆلێرا لە پارێزگای سلێمانی ڕەزامەندی لەسەر خەرجکردنی بڕی 800 ملیۆن دینار وەکو بووجەی فریاگوزاری خێرا دا.
وەزیری تەندروستی ڕاشیگەیاند: سەرۆکی حکوومەت وەزیری تەندروستی ڕاسپارد بۆ بەدواداچوونی ڕەوشی تەندروستی و ئامادەیی و پاڵپشتیکردنی هەر پێوستییەک بۆ ڕێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشی کۆلێرا.
ئەم بڕیارەی ئەمڕۆی سەرۆکی حکومەت لە کاتێکدایە دوێنێ یەکشەممە وەزیری تەندروستی هەرێمی کوردستان لەسەر ڕاسپاردەی مەسرور بارزانی گەیشتە شاری سلێمانی و زیاتر لە 100 تەن پێداویستی پزیشکی بۆ شارەکە دابین کرد.