پرسه‌نامه‌یه‌ک له‌ سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانه‌وه‌

سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پرسەنامەیەکی بۆ کۆچی دوایی هونەرمەند محەمەد ئەحمەد ئەربیللی بڵاوکردەوە و رایگەیاند: مامۆستا ئه‌ربیللی ده‌نگ و سیمایه‌کی دیار و ره‌سه‌نی هه‌ولێر بوو.

 

دەقی پرسەنامەکە:.

 

بۆ کۆچی دوايیی هونەرمەندی ناسراوی هەولێر مامۆستا (محەمەد ئەحمەد ئەربیللی)، پرسە و سەرەخۆشیی قووڵم ئاراسته‌ی کەسوکار و هاوڕێیان و دۆستانی خوالێخۆشبوو و هونەرمەندانی هەولێر و کوردستان دەکەم.

 

مامۆستا ئه‌ربیللی ده‌نگ و سیمایه‌کی دیار و ڕه‌سه‌نی هه‌ولێر بوو که‌ خزمه‌تێکی زۆری به‌ مۆسیقا و گۆرانی و هونه‌ری میللی کوردی و تورکمانی کرد و کۆمه‌ڵێک به‌رهه‌م و کاری هونه‌ریی جوان و به‌پێزی له‌دوای خۆی جێهێشت.

 

لە خوای مەزن داواکارم گیانی بخاته‌ به‌ر‌ بەزەیی و میهرەبانیی خۆی و سەبووری و ئارامی بە خانه‌واده‌ و که‌سوکاری ببەخشێت.

 

گیانی شاد و یادی‌ هه‌میشه‌ به‌ خێر.

 

نێچیرڤان بارزانی

سەرۆکی هەرێمی کوردستان

20/6/2022

Back to top button