29 پۆستی باڵا له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ئاڵوگۆڕی پێكرا
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه، تێیدا رایگەیاندووه، له‌دوای گۆڕانكارییه‌كانی هه‌ریه‌ك له پۆستی سه‌رۆكی ئه‌ركان و ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 20ـی حوه‌زیران / 2022، شۆڕش ئیسماعیل، وه‌زیری پێشمه‌رگه، واژۆی له‌سه‌ر ئاڵوگۆڕی 29 پۆستی له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌دا كرد.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌دا ئەوەش هاتووه، ئه‌م بڕیاره وه‌ك هه‌نگاوێكی دیكه‌ی گۆڕانكارییه‌كانی ناو وه‌زاره‌ت و به‌ره‌و پێشبردنی زیاتری پڕۆسه‌ی چاكسازی ئه‌نجامدراوه.
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، له‌دوای بڕیاری خانه‌نشینكردن و جێبه‌جێكردنی، ده‌رفه‌تی یاسایی و ئیداری بۆ هێنانه پێشه‌وه‌ی خوێنی تازه و كاراكته‌ری نوێ دروستبووه.
لەراگەیێندراوەکەی وەزارەتی پێشمەرگە ئه‌وه‌ش روونكراوه‌ته‌وه، ئاڵۆگۆڕكردنی پۆسته‌كان له ئه‌نجامی پسپۆڕی و شاره‌زایی له‌بواره‌كاندا بووه، وه‌ك قورسترین ئه‌ركی ناو كارنامه‌ی چاكسازی و به‌رنامه‌ی وه‌زاره‌ت، له‌میانی كابینه‌ی نۆیه‌مدا جێبه‌جێ كراوه.