عەبدولا پەشێو وەڵامی میدیاکانی یەکێتی دەداتەوە

خواکوڕک

دوای ئەوەی میدیاکانی یەکێتی هەوالێکیان لەبارەی شاعیری گەورەی کورد عەبدولا پەشێو بڵاوکردەوە گوایە لەلایەن پاسەوانەکانی سەرۆکی حکومەت بێڕێزی پێوکراوە، لەبەرامبەریدا عەبدولا پەشێو وەڵامی میدیکانی یەکێتی دەداتەوە، خاوەنی ئەسلی دەزگای دواڕۆژ ئاشکرا دەکات.

فەرهاد پەشێوی برازای شاعیری گەورە پەشێو ئەو هەواڵەی ڕەت کردبۆوە و بەو ماڵپەڕەی راگەیاند بوو کە لە رۆژانی داهاتوو پەشێو لەوبارەیەوە ڕونکردنەوەیەک دەدا.
دوای سێ رۆژ ماڵپەڕی دوارۆژ کە بەشێکە لە دەزگای دوارۆژ بە فەرمانی لاهور تاڵەبانی هەواڵێک دەربارەی عەبدوللا پەشێوی شاعیری بەناونابگی کورد لا دەدەن، ئەو هەواڵە کە لێدوانی برازایێکی پەشێوی تێدا بوو و ئەو هەواڵە هەڵبەستراوە ڕەتدەکاتەوە کە میدیاکانی سەر بە یەکێتی و گۆڕان بڵاویان کردبووە کە گوایە لە هەولێر پێشمەرگەیێک کە پاسەوانی نووسینگەی تایبەتی سەرۆکی حکومەتە بێڕێزی بە پەشێو کردووە، لەو هەواڵەدا
جێی باسە، دەزگای دوارۆژ کە لەلایەن کۆمپانیای ئاسیا سێل دروست کراوە و پارەی بۆ دابین دەکرێ دەنگۆی ئەوەی لە سەر کە خاوەنە ڕاستەقینەکەی لاهور تاڵەبانی برازای جەلال تاڵەبانیە هەر وەک چۆن دەزگای میللەت پارەکەی لەلایەن کۆمپانیای نۆکانی سەر بە ئیدارەی گشتی یەکێتی بۆ دابین دەکرێ و ماڵپەڕی وێستگەش لەلایەن کۆماپانیای نالیا کە شاسوار عەبدولواحید بەڕێوەی دەبات پارەکەی دابین دەکرێت.
لاهوڕ تاڵەبانی کە ڕاپەڕێنەری کارەکانی بافێل تاڵەبانی بەرپرسی دەزگای زانیاری یەکێتی و جێگرەوەی جەلال تالەبانیە ئێستا بۆتە خاوەنی چەند دەزگایێکی میدیای سێبەر هەروەها میدیای حزبەکەشی کۆنتڕۆلکردووە وێڕای کڕینی پشک لە دەزگای میدیایی نالیا کە تەلەفزیۆنی ئێن ئاڕ تی یەکێکە لە دامەزراوەکانی.

 

Back to top button