حکومەت بڕیاری خەرج کردنی مینحەی مانگانەی بۆ نزیکەی 150 کەس دەرکرد

وەزارەتی کاروبارى شەهیدان و ئەنفالکراوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان  لیستی ناوی قۆناغی حەوتەمی ئەو زیندانیکراو و گیراوی سیاسیانەی کە منحەی مانگانەی بەردەوامیان بۆ خەرج دەکرێت راگەیاند.

 

لە راگەیێندراوی وەزارەتەکە هاتووە، ئاماژە بە فەرمانی وەزاریمان ژمارە (٨٤١)، لەرێکەوتی٢١ / ٦ /٢٠٢٢ تایبەت بە خەرجکردنی منحەی (١٤٢ ) زیندانیکراو و گیراوی سیاسی کە هیچ موچەی تریان نییە وەک قۆناغی حەوتەم ، بەپێی یاسای چاکسازی ووردبینی و پێداچوونەوە و پاککردنەوە لە دۆسییەکانیان کراوە،”

هەروەها لە راگەیێندراوەکە هاتووە :” لەکاتی ڕاگەیاندنی خشتەی موچەی وەزارەتی کاروبارى شەهیدان و ئەنفالکراوان سەردانی بانکی بێخاڵ بکەن لە هەولێر بە مەبەستی وەرگرتنی منحەی مانگانەیان.

بەڕەچاوکردنی ئەم خاڵانە :

 

۱ـ ئەو بەرێزانەی کە ڕێکارەکانی بایۆمەتری و بەڵێننامەیان تەواو نەکردووە، يان پيويستيان به شاهید هەیە بەڵێننامەی شاهیدەكان تەواو بكەن دوای تەواوکردنیان، سەردانی بانکی ناوبراو بکەن.

۲ـ ئەو زیندانییە سیاسیانە کۆچی دواییان کردوە ، وارسەکانیان ڕێکارەکانی بەرێوەبەرایەتی کاروباری زیندانییە سیاسییەکان تایبەت بە یاسای خانەنشینی بەرکار تەواو بکەن دواتر سەردانی بانکی ناوبراو بکەن بۆ وەرگرتنی منحەکەیان.

٣- ئه وانەی لەم لیستەدا ناویان هاتووە و موچەى تريان هەيه ئاگادارى بەڕێوەبەرایەتی كاروبارى زيندانيیە سياسيیەكان بكەن كەمنحەى زيندانى سياسى وەرناگرن به ڵكو موچەکەی تریان هەڵدەبژێرن .

Back to top button