مه‌لا به‌ختیار:به په‌كه‌كه‌مان گوت كێشه‌ی شنگال به سیاسی چاره‌سه‌ربكه‌ن.
خواكوڕك
لێپرسراوی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئاشکرای کرد” بە پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) یان ڕاگەیاندووە کە کێشەی شنگال بە سیاسی چارەسەر بکەن.
(مەلا بەختیار) لێپرسراوی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا کە دوای تۆمارکردنی ناوەکەی لە پرۆسەی بایۆمەتری ئەنجامی دا له وەڵامی پرسیاری ڕۆژنامه‌نوساندا ڕایگه‌یاند: ئەوەی لە شنگال ڕووی دا، ئێمە لە پێرارەوە پێشبینی ئەمەمان کردووە. یەکەمین حزب کە قسەمان کردووە، قەندیل و پەکەکە و پەیەدە بووە و ڕای ڕاشکاوی یەکێتیمان پێ گوتوون کە دەبێت ئەو کێشەیە بە سیاسی و ئیداری و ڕێککەوتن چارەسەر بکرێت. ناکرێت ئەو کێشەیە پەکەکە و پارتی و پەیەدە بۆ شەڕ ڕابکێشرێت.
مه‌لا به‌ختیار ئه‌وه‌شی گوت” یه‌كێتی یەک بست لە پشتیوانیکردنی خەباتی ئازادیخوازانەی گەلەکەمان لە باکوور و ڕۆژئاوای کوردستان پاشەکشە ناکات، بەڵام نابین بە بەشێک لە کێشەی هیچ حزبێک لە دژی هیچ حزبێکی دیکە.
لێپرسراوی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی هیوای ئەوەشی خواست کە گفتوگۆکان دەست پێ بکرێن و ئەو کێشەیەش چارەسەر بکرێت. هۆشداریی ئەوەشی دا کە ئەگەر دۆخەکە لێکترازانی لێ بکەوێتەوە، ئەوا ئەگەری ڕووداوی پێشبینی نەکراو دێتە پێشەوە.
ئه‌وه‌ی شایه‌نی گوتن بێ” په‌كه‌كه له ڕۆژی 3/3/2017 له ناوچه‌ی خانه‌سۆر له سنوری شنگال له دژی هێزێكی پێشمه‌رگه‌ی ڕۆژ شه‌ڕیان هه‌ڵگیرساند، دواتریش (سه‌عید حه‌سه‌ن) فه‌رمانده‌ی په‌كه‌كه له شنگال به كه‌ناڵی (ئافاق) ی نوری مالیكی ڕاگه‌یاند” شه‌ڕه‌كه‌مان به شێوه‌یه‌كی كاتی ڕاگرتووه، ئێمه دژی سه‌ربه‌خۆی كوردستانین، ئێمه عێراقین و قبوڵمان نیه شنگال بخرێته‌وه سه‌ر كوردستان.