تایمز، ئامانجی سەردانەکانی بن سەلمان بۆ وڵاتانی ناوچە ئاشکرا دەکات

 

پارە لە بەرامبەر بەرەیەکی یەکگرتوو دژی ڕژێمی ئێران پاڵنەرەکانی بن سەلمان لە سەروبەندی هاتنە ناوەوەی بایدن بۆ ناوچەکە

تایمز ئاشکرای دەکات ،یەکێک لە پاڵنەرە سەرەکییەکانی سعودیا  بۆ پەیوەندییەکانی ئێستای سەفەری ئێستای بن سەلمان بۆ وڵاتانی ناوچەکە، دروستکردنی بەرەیەکی وڵاتانی سوننەیە لە دژی کاریگەریی کۆماری ئیسلامی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا. بن سەلمان پێش گەیشتن بە ئەنقەرە گەشتی میسر و ئوردنی کردووە. لە کۆتایی دیدارەکەی محەمەد بن سەلمان لەگەڵ عەبدولفەتاح سیسی سەرۆکی میسر، دوو وڵات بەیاننامەیەکیان بڵاوکردەوە و تیایدا جەختیان لە سەر سنووردارکردنی بەرنامەی ئەتۆمی ئێران کرد و داوایان لە کۆماری ئیسلامی ئێران کرد کۆتایی بە چالاکییە ناسەقامگیرکەرەکانی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بهێنێت. لە سەردانەکەی بن سەلمان بۆ قاهیرە، سعودیە گرێبەستی وەبەرهێنانی ٧.٥ ملیار دۆلاری لەگەڵ حکومەتی میسر لە بوارە جیاجیاکاندا واژۆ کرد.

 

لە کۆتایی گەشتەکەیدا بۆ میسر و ئوردن، ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٢ی حوزەیران، محەمەد بن سەلمان شازادەی جێنشینی سعودیە دەگاتە ئەنقەرە و لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردردۆگان سەرۆک کۆماری تورکیا کۆدەبێتەوە. هه‌ینی رابردوو سه‌رۆك كۆماری توركیا هیوای خواست له‌ سه‌ردانه‌كه‌ی بن سه‌لمان بۆ توركیا، هه‌ردوو وڵات بتوانن په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌ هه‌موو بواره‌كان باشتر بكه‌ن.

Back to top button