پەرلەمانی کوردستان بۆ پرسی یەکەکانی نیشتەجێبوون کۆدەبێتەوە
لە ڕاگەیاندراوێکدا کە لە ماڵپەڕی پەرلەمانی کوردستان بڵاو کراوەتەوە ، تەیدا هاتووە سبەی پەرلەمانی کوردستان بۆ گفتوگۆكردن له‌باره‌ی هۆكاری وەستاندنی پڕۆژەكانی رێگاوبان و تەواونەكردنی یەكەكانی نیشتەجێبوون و چه‌ند پرسێكی دیكه، سبه‌ی په‌رله‌مان كۆده‌بێته‌وه.
وەک لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان بڕیاریدا به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی سبه‌ی ژماره (8)ـی ئاسایی خولی بەهارە له كاتژمێر (10)ـی بەیانی رۆژی (پێنجشەممە 23ـی حوزه‌یران / یۆنیۆی 2022) به‌ڕێوه ده‌چێت.
بەگشتی کۆبوونەوەکە دووبابەت لە خۆی دەگرێت
یەكەم: خستنه‌ڕوو و گفتوگۆكردنی راپۆرتی لیژنەی (ئاوەدانكردنەوە و وەبەرهێنان) سه‌باره‌ت به (هۆكاری وەستاندنی پڕۆژەكانی رێگاوبان و تەواونەكردنی یەكەكانی نیشتەجێبوون لە وادەی یاسایی دیاریكراوی خۆیاندا)، بەئامادەبوونی بەڕێز وەزیری ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردن، بەپێی حوكمی بڕگەی (یەكەم)ی ماددەی (66) لە پەیڕەوەی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان.
دووەم: خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ پێشنیازە یاسای (بەركاركردنی یاسای فیدراڵی واژۆی ئەلكترۆنی و مامەڵەی ئەلیكترۆنیەكان ژمارە (78)ی ساڵی 2012 لە هەرێمی كوردستان-عێراق)، به‌پێی حوكمی مادده‌كانی (87، 88، 89، 97) له په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان.