وەزیری شارەوانی: کارکردن له‌ شەقامی 100مەتری سلێمانی نەوەستاوە و بەردەوامیش دەبێت

وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیێنێت”  پرۆژەی شەقامی 100مەتری سلێمانی کارکردن تێیدا نەوەستاوە و بەردەوامیش دەبێت.

 

ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێم، ئەمڕۆ پێنجشەممە لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند،” ئەمڕۆ بە مەبەستی پیرۆزباییکردن لە سەرۆکی نوێی شارەوانی سلێمانی و کۆبونەوە لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیەکانی شارەوانی و ئاو و ئاوەڕۆ هاتوینەتە سلێمانی، هیچ گرفتێک لە ئاوی خواردنەوەی شارەکەدا نییە، هەمووی خاوێنە و فلتەر کراوە، 100% دڵنیاییمان پێدراوە لەو بارەیەوە”.

 

لە کۆنگرە رۆژنامەوانیەکەی کە لە شاری سلێمانی ئەنجامی دا وەزیری شارەوانی راشیگەیاند:” پلانی وەزارەتی شارەوانی بۆ ساڵی 2022 پێشکەش بە وەزارەتی پلاندانان کراوە، کەی بڕیاری لەبارەوە بدرێت جێبەجێ دەکرێن.

 

ئەوەشی خستۆتەڕوو کە سەرۆکایەتی شارەوانی و بەڕێوەبەرایەتی ئاو و ئاوەڕۆ لەسەر داهاتی خۆیان پرۆژەی گەیاندنی ئاو و ئاوەڕۆ بۆ گەڕەکە نوێیەکان جێبەەکەن”.

 

وەزیری شارەوانی باسی لە پرۆژەی شەقامی 100مەتری سلێمانیش کردو،گوتی،” رۆژی 6-6 دوا بڕیار لە دیوانی ئەنجومەنی وەزیران سەبارەت بەو پرۆژەیە دەرچوو، کارکردن تێیدا بەردەوام دەبێت و پێشتریش هەر بەردەوام بووە، بە نیسبەت پارەی پرۆژەکەش میکانیزمێکی بۆ دیاریکراوە”.

Back to top button