هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی پشتگیری خۆی بۆ پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و سوپای عێراق راگەیاند
هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژ به‌داعش رایدەگەیێنێت : پشتگیری له به‌رده‌وامی یه‌كگرتنی سه‌ربازی و هاوكاری ئه‌منی له نێوان پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و هێزه هاوبه‌شه‌كانی سوپای عێراق ده‌كەین”.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، له تویتێكدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی تویته‌ر، هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژ به داعش نووسیویه‌تی: “هاوپه‌یمانان پشتگیری له به‌رده‌وامی یه‌كگرتنی سه‌ربازی و هاوكاری ئه‌منی له نێوان پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و هێزه هاوبه‌شه‌كانی سوپای عێراق ده‌كات”.
هه‌روه‌ها نووسیوویەتی، “ئێمه پابه‌ندین به مانه‌وه‌مان به‌یه‌كه‌وه بۆ شه‌ڕی دژی تیرۆر و سه‌رخستنی هه‌وڵی سه‌قامگیری عێراق”.