پێنج ئێرانی بە تۆمەتی تیرۆریستی دەستگیر کران ، ئیسرائیل سوپاسی تورکیا دەکات

 

وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی تورکیا و ئیسرائیل له‌ کۆنفرانسێکی ڕۆژنامه‌وانیدا له‌ ئه‌سته‌نبوڵ ڕایانگه‌یاند که‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌کانی ئه‌م دوو وڵاته‌ له‌ نزیکه‌وه‌ کار بۆلەناوبردنی شانه‌ تیرۆریستییه‌که‌ی دژ به‌ هاووڵاتییانی ئیسرائیلی له‌ تورکیا ده‌که‌ن. لەم ئۆپەراسیۆنەدا پێنج هاووڵاتیی ئێرانی دەستبەسەر کراون.

 

دوابەدوای پووچەڵکردنەوەی هێرشە تیرۆریستییەکانی سەر هاووڵاتییانی ئیسرائیل لە تورکیا، یایر لاپید وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی هاوبەشدا لەگەڵ مەولود چاوشئۆغڵو هاوتا تورکەکەی لە ئەنقەرە سوپاسی تورکیای کرد بۆ هەماهەنگی هەوڵە سەرکەوتووەکانی لەو بارەیەوە.

 

لاپید بە پشتبەستن بە ڕاپۆرتە هەواڵگرییەکانی ئیسرائیل، کۆماری ئیسلامیی ئێرانی بەوە تۆمەتبار کرد کە لە پشت هێرشە پلان بۆ داڕێژراوەکانەوەیە.

 

چاوشئۆغڵو بەبێ ئەوەی ناوی وڵاتی سێیەم بهێنێت، وتی تورکیا ڕێگە نادات ئەم جۆرە ڕووداوانە لە خاکەکەیدا ڕووبدات “لە هیچ بارودۆخێکدا”.

 

بەپێی ئاژانسی هەواڵی ئەڵمانی دۆیچە وێلە، میدیا ناوخۆییەکانی تورکیا پێنجشەممە (٢٣ی حوزەیران) بڵاویانکردەوە کە پۆلیسی ئەستەنبوڵ پێنج هاوڵاتی ئێرانی دەستگیرکردووە کە تۆمەتبارن بە هاوکاریکردن لەگەڵ شانەیەک کە ئامادەکاری دەکەن بۆ بە ئامانجگرتنی هاوڵاتیانی ئیسرائیلی.

Back to top button