لە یەک هەفتەدا دوو هەزار و ٥٢٨ ئۆتۆمبێل لە هەرێمی کوردستان تۆمار کراون

بەپێی ئامارێکی وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کە فەرمانگەی میدیاو زانیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردۆتەوە، لەماوەی یەک هەفتەدا دوو هەزار و ٥٢٨ ئۆتۆمبێل لە هەرێمی کوردستان تۆمار کراون.

 

 

لە راگەیێندراوێکدا، فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە: “خواستی هاووڵاتیان بۆ کڕینی ئۆتۆمبێلی نوێ لە هەرێمی کوردستان، بەردەوام ڕووی لە زیادبوونە، و بەپێی ئامارێکی وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستانیش، تەنیا لە هەفتەی ڕابردوودا لە هەرێمی کوردستان، ٢ هەزار و ٥٢٨ ئۆتۆمبێل بۆ یەکەمجار تۆمار کراون، کە هەزار و ٨٥٠ ئۆتۆمبێلیان لە پارێزگای هەولێر و ٤٩٩ یان لە پارێزگای سلێمانی و ١٧٩یان لە پارێزگای دهۆک بوون”.

 

“ئەوەشی ڕاگەیاندووە کە، گۆڕینی تابلۆی نوێش لە لایەن هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستانەوە، لە دوای یەکخستنی تابلۆکان لە نێوان هەرێمی کوردستان و حکوموەتی فیدراڵی عێراق، بووتە جێگەی بایەخی هاووڵاتییان و تەنیا لە هەفتەی ڕابردوودا هەزار و ٣٩٣ تابلۆی ئۆتۆمبێل گۆڕاوە، کە ٨٢٥ یان لە پارێزگای هەولێر و ٦٨یان لە پارێزگای سلێمانی و ٣٢٢ یان لە پارێزگای دهۆک و ١٢٩یان لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و ٢٢ یان لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆبوون”.

 

هەروەها روونیشی کردۆتەوە، کە بە دەستهێنانی مۆڵەتی شۆفێری لەلایەن هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستانەوە ڕۆژ بە ڕۆژ زیاتر دەبێت و لە هەفتەی ڕابردووشدا یەک هەزار ٥٢٢ مۆڵەتی شۆفێری بۆ یەکەمجار دراوە بە هاووڵاتیان، کە ٤٩٥ یان لە پارێزگای هەلێر و ٢٦٣یان لە پارێزگای سلێمانی و ٣١٤یان لە پارێزگای دهۆک و ٦٣ یان لە پارێزگای هەڵەبجە و ٤٨ یان لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و ١٠٤ یان لە ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان و ١٦٨ لە ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین و ٦٧ لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ بوون.

 

لەبارەی رووداوەکانی هاتوچۆ و سەرپێچی هاتوچۆ روونیشیکردووەتەوە کە سەرەڕای هەوڵە بەردەوامەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ دروستکردنی جادە و شەقامی نوێ و نۆژەنکردنەوەی شەقامەکان و دانانی هێماکانی هاتووچۆ و توندکردنەوەی سزاکان بۆ کەمکردنەوەی ڕووداوەکانی هاتووچۆ، بەڵام بەهۆی پابەندنەبوونی هاووڵاتیان تەنیا لە هەفتەی ڕابردوودا ٥٣ ڕووداوی هاتووچۆ لە هەرێمی کوردستان ڕوویانداوە کە ١٢ ڕووداویان لە پارێزگای هەولێر و ١١ یان لە پارێزگای سلێمانی و ١٢ یان لە پارێزگای دهۆک و ٢ یان لە پارێزگای هەڵەبجە و ٨ یان لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و ٢ یان لە ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان ٣ یان لە ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین و ٣ یان لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ بوون.

 

هەروەها لەکۆتایی راگەیێندراوە کە هاتووە،” کە ٣٤ هەزار و ٣٠١ سەرپێچی هاتووچۆ لە هەرێمی کورستان تۆمار کراوە کە ٤ هەزار و ٦٧١ یان لە پارێزگای هەولێر و ١١ هەزار و ٣٢ یان لە پارێزگای سلێمانی و ١٢ هەزار و ٨٨٠ یان لە پارێزگای دهۆک و ١٢یان لە پارێزگای هەڵەبجە و ٨٤ یان لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و ٥٨٨ لە ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان و ١٥٨ یان لە ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین و ٤ هەزار و ٨٧٦ یان لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ بوون.

Back to top button