ئەو شتەی ھەموان دەمێکە چاوەڕێی بوون حکومەتی هەرێمی کوردستان جێبەجێیکرد

دوای جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی، زیاتر لە چوار هەزار دوو مووچەیی مووچەکانیان ڕاگیرا، کە بەهۆیەوە یەک ملیار و 253 ملیۆن دینار بۆ گەنجینەی گشتی گەڕێندراوەتەوە.

 

لە چوارچێوەی جێبەجێکردنی پڕۆژە یاسای چاکسازی لیستی ناوی 4 هەزار و 189 کەس دەست نیشان کراوە کە زیاتر لە مووچەیەکیان وەرگرتووە، بەم شێوەیەی خوارەوە:

1- خانەنیشینی دوومووچەیی کە ژمارەیان 1973کەسە زیاتر لە ٥١٥ملیۆن کۆی مووچەی نایاساییان بووە لە ئێستاوە بەھۆی ئەو چاکسازییەوە بڕی ئەو پارەیە بڕدراو دەگەرێتەوە بۆ حکومەت کە (515,334,818)ملیۆن دینارە.

2- فەرمانبەری خانەنیشینی دوو مووچەیی کە ژمارەیان 1849کەسە و نزیکەی 587 ملیۆن بە کۆی فەرمانبەری خانەنشینی نایاسایی وەردەگیرا ، ئێستا ئەو پارەیە بەھۆی ئەو چاکسازییە لەو فەرمانبەرە خانەنشینانە دەبڕدرێت و دەگەڕێتەوە بۆ حکومەت و بڕەکەی (587,823,476)ملیۆن دینارە.

3-فەرمانبەری دوو مووچەیی کە ژمارەیان 367 کەسە و کە کۆی مووچەی ئەو فەرمانبەرانەی نایاسایی بوون بە دوومەچە دەگاتە سەروی 150 ملیۆن دینار، بەھۆی ئەم چاکسازییەوە ئەو بڕە پارەیەی کە بەھۆی دوومووچەیی دەدرا و بڕدرا و ئێستا دەگەرێتەوە بۆ حکومەت و کە بڕەکەی .

(150,468,297)ملیۆن دینارە .

 

کۆی گشت دوو مووچەیی نایاسایی 4189کەسن کە زیاتر لە 1 ملیار دینار دووموچەیی بە نایاسایی دراوە و لە راپۆرتی چاکسازی دا ئاماژە بە برینی ئەو مووچە نایاساییانە دەکات، کە کۆی بڕی پارەی بڕدراو دەکاتە 1ملیار و253ملیۆن و 626هەزار و591 دینار .

Back to top button