چوار ڕۆژ پێش دەستپێکردنی شەڕی ئۆکراینا  پوتین چی بە ماکرۆن گوت؟

 

دوا وێنەی تەلەفۆنی نێوان ماکرۆن و پوتین

هەرچەندە ئاشکراکردنی ناوەڕۆکی گفتوگۆکانی سەرانی وڵاتان لە نەریتی دیپلۆماسیدا بێ وێنەیە، بەڵام بڕیارە بەم نزیکانە کەناڵی دووەمی تەلەفزیۆنی دەوڵەتی فەرەنسا ئەم دۆکیۆمێنتارییە پەخش بکات. بەشێک لە فیلمە دیکۆمێنتارییەکە گرتە ڤیدیۆییەکانی دوایین پەیوەندی تەلەفۆنی نێوان ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا و هاوتا ڕووسییەکەی چوار ڕۆژ پێش لەشکرکێشی سەربازیی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکرانیا پیشان دەدات.

 

لە یەکێک لەو گفتوگۆ گرژانەدا، ئەو دوو سەرکردەیە قسەی یەکتر دەبڕن. کاتێک سەرۆکی فەرەنسا قسە لەگەڵ ڤلادیمێر پوتین دەکات، “سەرەتا شتێک دڵنیایە …” سەرۆکی ڕووسیا قسەکانی دەبڕێت و بە تۆنێکی نائاسایی دەڵێت “گوێ بگرە پیاوی بچووک “.

 

په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنییه‌كه‌ به‌ره‌به‌یانی 20ی فێڤرییه‌، له‌و كاته‌دا ئیمانوێل ماكرۆن هه‌وڵی دا رێگری له‌ ڤلادیمێر پوتین بكات كه‌ هێرشێكی سه‌ربازی بۆ سه‌ر ئۆكراینا ئه‌نجام بدات. لە چوارچێوەی وتووێژەکاندا، سەرۆکی فەرەنسا هەوڵ دەدات کۆبوونەوەی نێوان ڤلادیمێر پوتین و جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا ڕێکبخات.

 

سەرچاوە ، یۆرۆ نیوز

Back to top button