ماوەی سێ مانگ دیاریکرا بۆ مامەڵەی ئەو زەوییانەی تاپۆکراون
ڕاگەیاندنی سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر له راگهیهندراوێكدا ئاشكرای كرد، 3 مانگ دیاریكراوه بۆ ئهو زهوییانهی كارتن، تا مامهڵهی تاپۆكردنیان بكهن، دوای ئهو وادهیه رێکاری یاساییان بەرامبەر دەگیرێتە بەر.
له راگهیهندراوهكهدا هاتووه: سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر بەردەوامە لە پرۆسەی تاپۆکردنی زەوییە کارتەکان، لەماوەی رابردووشدا زیاتر لە 110 هەزار پارچە زەوی کارت تاپۆ کراون، داواش لەو هاووڵاتییانە دەکات، کە زەوییەکانیان کارتە و کراونەتە سەنەد، سەردانی شارەوانی بکەن بۆ ئهوهی مامەڵەی تاپۆکردنیان دهستپێبكهن، بە پێچەوانەوە دوای ماوەی دیاریکراو رێکاری یاساییان بەرامبەر دەگیرێتە بەر.
ئاماژه بهوهش كراوه، لەکۆی زیاتر لە 160 هەزار کارت تاوەکو ئێستا زیاتر لە 110 هەزار کارت گۆڕدراون بۆ تاپۆ (سەنەد)، 15 هەزار کارتی دیکەش رەوانەی بەڕێوەبەرایەتی تاپۆ کراون بۆ گۆڕینیان بۆ (سەنەد)، لە ئێستادا کار لەسەر ئەو زەوییە کارتانەش دەکرێن، کە کێشەیان تێدایە بۆ ئەوەی کێشەکانیان چارەسەر بکرێن.