به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌یه‌كی خۆكوژی زیاتر له‌ 31 كوژرا و 60 كه‌س بریندار بون.

خواكوڕك

دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌مه‌ خۆکوژێک لەنێو باڵەخانەی دادی کۆنی دیمەشق خۆی تەقاندەوە، لەئەنجامدا به‌ دەیان کەس کوژران و بریندار بوون.

ئاژانسی فەرمیی حکومەتی سووریا (سانا) رایگەیاندوه‌” نیوەڕۆی رۆژی چوارشەممە 15/3/2017 خۆکوژێک کە پشتێنێکی بۆمبڕێژکراوی بەستبوو، لەنێو باڵەخانەی دادگای کۆنی دیمەشق خۆی تەقاندەوە. هەروەها وەزارەتی دادی ئەو وڵاتە رایگەیاند” ژمارەی کوژراوەکان بەهۆی ئەو تەقینەوەیە گەیشتووەتە 31 کەس و 60 کەسی دیکەش بریندار بوون.

ئه‌وه‌ی شایه‌نی باس بێ” له‌ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك ئه‌مه‌ دووهه‌مین ته‌قینه‌وه‌یه‌ له‌ دیمه‌شق ڕووده‌دات، ته‌قینه‌وه‌ی یه‌كه‌م بوه‌ هۆی كوژرانی 45 كه‌س و برینداربوونی زیاتر له‌ 120 كه‌س له‌ دیمه‌شق.

Back to top button