دژەتیرۆری کوردستان : چوار مووشەک ئاراستەی سەنگەرەکانی پێشمەرگە و سەربازگەی زێلکان کرا

دژەتیرۆری کوردستان لە راگەیێندراوێکدا کە کەمێک پێش ئێستا بلاو یکردەوە تێدا هاتوە:”چوار مووشەک ئاراستەی سەنگەرەکانی هێزی پێشمەرگەو سەربازگەی زێلکان لە ناحیەی باشیکی سەر بە پارێزگای نەینەوا کە تێیدا هێزەکانی سوپای تورکیا لەخۆ دەگرێت کران.

 

دەقی ڕاگەیێندراوەکە:

 

بە گوێرەی زانیارییەکانی دژەتیرۆری کوردستان، ئەمڕۆ یەکشەممە 26ی حوزەیرانی 2022، کاتژمێر 2:30ی پاشنیوەرۆ، چوار مووشەک لە سنووری نێوان دەروازەی بازگەی گەڕەکی تەحریر لە شاری مووسڵ و بازگەی دەروازەی باشیک لە سنووری دەسەڵاتی حکوومەتی فیدڕاڵی کە تێیدا میلیشیاکان باڵادەستن ئاراستەی سەنگەرەکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان و سەربازگەی زێلکان لە ناحیەی باشیکی سەر بە پارێزگای نەینەوا کە تێیدا هێزەکانی سوپای تورکیا لەخۆ دەگرێت کران.

 

بە گوێرەی زانیارییەکان، دوو لە مووشەکەکان لە نزیک فەوجی دووی لیوای 112ی هێزی پێشمەرگەی کوردستان کەوتوونەتە خوارەوە و، دوو مووشەکی دیکەشیان لە نزیک گوندی گودادی سەر بە ناحیەی باشیک نزیک لە سەربازگەی زێلکانی سوپای تورکیا کەوتنە خوارەوە و هیچ زیانێکی گیانی و ماددییان لێ نەکەوتووەتەوە.

Back to top button