له شه‌ش مانگی رابردوو نزیكه‌ی 133 كیلۆ مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستی به سه‌ردا گیراوه
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نه‌هێشتنی مادده‌ی هۆشبه‌ر له هه‌رێمی كوردستان بۆنه‌ی رۆژی جیهانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی مادده هۆشبه‌ره‌كان، راگه‌یاندراوێكی بڵاو كرده‌وه و تێیدا ئاماری شه‌ش مانگی رابردوو خراوه‌ته روو.
لە راگەیێندراوێکدا ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نه‌هێشتنی مادده هۆشبه‌ره‌كان کە ئەمڕۆ یەکشەممە بڵاو یكردۆته‌وه و تێیدا هاتووه: ” له 6 مانگی رابردوو 999 كه‌س به تۆمه‌تی به‌كارهێنان و بازرگانی كردن به مادده‌ی هۆشبه‌ر دراونه‌ته دادگاكان و هاوكات ده‌ستیش به‌سه‌ر نزیكه‌ی 133 كیلۆ ماده‌ه‌ی جۆراوجۆری هۆشبه‌ردا گیراوه”.
لە راگه‌یاندراوه‌كه هەروەها هاتووه، ” نزیكه‌ی 23 هه‌زار پارچه حه‌بی هۆشبه‌ر و 1001 دانه شروبی هۆشبه‌ر و 1280 دانه ده‌رزی هۆشبه‌ر ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیراوه و سوتێنراون.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی مادده هۆشبه‌ركان، هۆشداری ده‌داته بازرگانان و به‌كارهێنه‌رانی مادده‌ی هۆشبه‌ر و ده‌ڵێ: “دوور بكه‌ونه‌وه له‌و كاره ترسناكه و چاره‌نووستان بپارێزن، چونكه ئه‌نجامی هه‌ر ده‌ستگیركردن و سزادانه”
به فه‌رمانی مه‌سروور بارزانی له ساڵی 2006 بڕیاردرا به دامه‌زراندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نه‌هێشتنی ماده هۆشبه‌ره‌كان، به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه وه‌ك خۆیان ده‌ڵێن، توانیویانه به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو به‌ره‌نگاری ئه‌م مه‌ترسییه ببنه‌وه و به هه‌موو توانایه‌ك كار ده‌كات بۆ ڕێگریكردن له بڵاوبوونه‌وه‌ی ماده هۆشبه‌ره‌كان.