بە بڕیاری مەسرور بارزانی 73 ملیۆن دینار بۆ خەرجیی هاتوچۆی قوتابیانی شنگال تەرخان کرا

گوتەبێژی وەزارەتی پەروەردە ئاشکرای دەکات، بە بڕیاری مەسرور بارزانی 73 ملیۆن دینار بۆ خەرجیی هاتوچۆی قوتابیانی شنگال تەرخان کرا

 

سامان سیوەیلی، گوتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: “مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، ڕەزامەندی دا لەسەر تەرخانکردنی بڕی حەفتا و سێ ملیۆن دینار، بۆ خەرجی هاتوچۆی قوتابیانی شنگال و دەوروبەری، بەمەبەستی ئەنجامدانی تاقیکردنەوە گشتییەکانی قۆناغی 12ی ئامادەیی لە سنووری بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی دھۆک”.

 

سیوەیلی راشیگەیاند،” (667) قوتابی پۆلی 12ی ئامادەیی سوودمەند دەبن لەم پشتیوانییە داراییە.

Back to top button