“کۆبوونەوەی نهێنی” ئەمریکا لەگەڵ فەرماندە سەربازییەکانی ئیسرائیل و عەرەبی بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەڕەشە ئاسمانییەکانی ئێران

 

ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ ڕۆژی یەکشەممە ٢٥ی تەمموز بە گێڕانەوە لە “بەرپرسانی ئاگادار” لە ئەمریکا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕایگەیاندووە کە فەرماندە سەربازییەکانی ئەمریکا لەگەڵ بەرپرسانی باڵای سەربازی ئیسرائیل و عەرەبی کەنداو کۆبوونەتەوە بۆ ئەوەی پێکەوە کاربکەن بۆ دۆزینەوەی ڕێگەیەک بۆ بەرەنگاربوونەوەی… مووشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئێران .

 

بە گوێرەی راپۆرتەکە، دانوستانە نهێنییەکان لە مانگی ئاداری رابردوو لە شاری شەرم شێخی میسر ئەنجام دراون. ڕووداوێکی بێ وێنەیە بۆ کۆبوونەوەیەکی لەو جۆرە کە کۆمەڵێک کارمەندی باڵای سەربازی ئیسرائیل و عەرەبی بە پشتیوانی سەربازی ئەمریکا بەشداری بکەن بۆ تاوتوێکردنی چۆنیەتی بەرگریکردن لە “هەڕەشەی هاوبەش” (کۆماری ئیسلامی).

Back to top button