به‌ بڕیاری مه‌سرور بارزانی فه‌رمانگه‌یه‌كی گرنگ لە ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەرین داده‌مه‌زرێ

به‌ بڕیاری مه‌سرور بارزانی، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی گەشتوگوزار لە ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەرین دەکرێتەوە.

 

فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری  حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگه‌یاند: لە چوارچێوەی گرنگیدانی کارنامەی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بە کەرتی گەشتوگوزار و گەشتیاری لە ھەرێمی کوردستان، لە پێناو ئاسانکاری بۆ کاروباری ھاووڵاتیان و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی زیاتر لە پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان، بە فەرمانی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی گەشتوگوزاری ڕاپەرین، لەسەر میلاکی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەکرێتەوە.

Back to top button