پارێزگاری سلێمانی:غه‌در له سلێمانی ده‌كرێ و هه‌ستده‌كه‌ین به مه‌به‌سته و ده‌ست له‌كارده‌كێشمه‌وه.
خواكوڕك
پارێزگاری سلێمانی به‌وه‌كاله‌ت ئاماژه به‌وه ده‌كات كه بەسەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی راگەیاندوە غەدر لەسلێمانی دەكرێت و دەبێت كۆتایی بەو غەدرە بهێنن، ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات گەر بارودۆخی شار بەدەستلەكاركێشانەوەی من باش بێت و كێشەكان چارەسەربن ئەوا یەك بڕیارە و دەوام ناكەم و دەست لەكاردەكێشمەوە.
(سەردار قادر) پارێزگاری سلێمانی به‌وه‌كاله‌ت له لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاندوە” تا بڵێی دەسەڵاتەكانی پارێزگار كەم كراوەتەوە، ئەو وتی”ھەستدەكەین ئەمە بەمەبەستە، تەنانەت دەسەڵاتی گواستنەوەو (ته‌نسیب) یان لێسەندوینەتەوە، تەنانەت سوپاسنامە یان فرۆشتن و ئاڵۆگۆڕی موڵكەكانی پارێزگا ئەمەشیان لێسەندینەوە.
قادر باسی له‌وه‌شكردوه” كە بەئاشكراو بەداتاو زانیاری بەسەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی راگەیاندوە غەدر لەسلێمانی دەكرێت‌و دەبێت كۆتایی بەو غەدرە بهێنن، بۆ نمونە ساڵی پار بۆ بودجەی كەرتی كارەبا لەپارێزگای سلێمانی كە زۆرترین بەشداربوی ھەیە تەنھا بڕی١ ملیار بوە، لەكاتێكدا بودجەی ھەولێر بۆ كارەبا زیاتر لە١٠ ملیار بوە.